راپۆرتێكی زۆر كاریگه‌ر و ورد، له‌باره‌ی جه‌نگی كه‌نداوی دووه‌م 1991 و داگیركردنی كوه‌یت و ئازادكردنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه.
ناخۆشبه‌ختانه ئێمه ته‌مه‌نمان كه‌وته ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه كه ده‌مانزانی ئه‌م جه‌نگه رویداوه و هه‌ندێك له كه‌سوكار و دراوسێ و كه‌سه ئاشناكانمان له به‌جێهێنانی ئه‌ركی زۆره‌ملێی سه‌ربازیدا بۆ ئه‌و جه‌نگه برابون، هه‌ر بۆیه هه‌ستمان به جه‌نگه‌كه ده‌كرد.
خه‌ڵكیش به‌گشتی له میدیا عێراقییه‌كان و رادیۆی مۆنتیكارلۆ و له‌نده‌ن و ئیسرائیل...هتد، ده‌نگدانه‌وه و هه‌واڵیان له‌باره‌ی جه‌نگه‌وه ده‌بیست...
به‌ڵام ئه‌م راپۆرته ڤیدیۆییه، ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی تێدایه كه ئه‌وكات و زۆر هه‌ستمان پێ نه‌كردووه و وه‌كو یاری په‌زڵ، پارچهكانیمان له‌لایه و وێنه تهواوكراوهكهیمان له‌به‌رچاو نه‌بووه.
به‌و هیوایه‌ی بینه‌ری بن... به‌ڵام ده‌بێت بمانبورن كه یادهروهییهكی خۆش نییه.