ره‌سم رهسمێنهی H# و F#
سڵاو هاوڕێیان
ئه‌مه‌وێت یه‌كێك له یاده‌وه‌رییه وه‌ریوه‌كانی منداڵیمان و سه‌رده‌می منداڵی ئێوه‌ش به‌سه‌ر بكه‌مه‌وه و هه‌ندێك بابه‌ت و وێنه و زانیاری بڵاو بكه‌مه‌وه.. به‌و هیوایه‌ی پشتیوانم بن.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئه‌مه‌وێت بڵاوی بكه‌مه‌وه؛ پاش نزیكه‌ی زیاتر له 25 ساڵ به‌سه‌ر نه‌مانی ره‌سمی (H) و (F) كه ئێمه به منداڵی یاریمان پێ ده‌كردن... ئه‌مه‌وێت دوباره لێره‌وه بڵاوی بكه‌مه‌وه و هه‌ندێك زانیاری گرنگ له‌سه‌ر ئه‌و یاده‌وه‌رییه بخه‌مه ڕوو:
ئه‌م ره‌سمانه له‌ناو بنێشتێكی په‌مه‌یی كه‌مێك پان-دا ده‌رده‌چوون كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای #داندی - #DANDYی دانیماركی به‌رهه‌م ده‌هێنرا و بۆنی زۆر خۆش بوو.
به‌منداڵی یاری ره‌سم رهسمێنهمان پێده‌كرد و چیرۆكی خۆشبه‌ختی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی قه‌پات-ی ئه‌م وێنانه بوون له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كاندا زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو.
ئه‌و منداڵانه‌ی قه‌پات-یان هه‌بوایه هه‌موو كه‌سێك ده‌یناسین، به‌و پێیه‌ی دوو ژماره‌ی ره‌سمی (H) كۆمپانیاكه زۆر به‌كه‌می ده‌یخستنه بازاڕه‌وه ئه‌وانیش ژماره‌كانی (61 و 27) بوو، منداڵان له كۆڵانه‌كاندا پاره و ره‌سمی زۆریان ده‌دات له‌بری به‌ده‌ستهێنانی هه‌ریه‌ك له‌و ژمارانه بۆئه‌وه‌ی به‌هۆی (61 و 27)ه‌وه ببنه خاوه‌نی قه‌پات.
ئێمه له‌ماڵه‌وه به‌هجه‌تی برام خاوه‌نی قه‌پات بوو... چه‌ند جار ره‌فیقه‌كانم ئه‌هاتن بۆ ماڵمان ته‌نها بۆئه‌وه‌ی وێنه‌كانیان پیشان بده‌م.
یاری ره‌سم رهسمێنهی (H) پێموایه له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه تا كۆتایی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان به‌رده‌وام بوو... دواتر به‌هۆی وه‌ستانی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه و هاتنی بڕێكی زۆر له جۆری جیاوازی بنێشت و یاری منداڵان... ئه‌م وێنانه له‌ناو خه‌ڵكدا نه‌مان، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی هیوایه‌تێكی تایبه‌تین و توانیویانه بیپارێزن ئه‌م وێنانه‌یان ماوه.
نه‌شبێته شوێنی وه‌سفی سه‌رده‌می حكومه‌تی جاران- به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی رێگای نه‌ده‌دا پاره‌ی عێراق خه‌رجبكرێت بۆ هه‌ندێك به‌رهه‌م كه زیان به منداڵ و سیستمی خۆراكی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر بۆیه ته‌نها رێگای به به‌رهه‌می كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی جیهان ده‌دا وه‌كو كۆمپانیای (داندی-#DANDY و پی)بۆئه‌وه‌ی بنێشت بخه‌نه بازاڕه‌وه هه‌ر بۆیه بنێشتهكانی بۆبی و سههم...هتد زۆر تام و چێژیان هه‌بوو.
خۆشبه‌ختانه ئێستا ئێمه قهپاتێكمان ماوه و زۆر ده‌ستاوده‌ستی نه‌كردووه و وێنه‌كانی نهژاكاون... بۆ خزمه‌تكردنی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست به‌شێك له‌و یادهوهرییانهتان لێره‌دا بۆ ده‌خه‌مه‌ڕوو؛ به‌و هیوایه‌ی ئێوه‌ش كۆمه‌كیم بكه‌ن و بابه‌ته‌كه زۆرتر ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن: